پانێڵی بەڕێوەبردنی قوتابخانەی سیستەمی ئۆنلاینی یارمەتیدەری تاقیکردنەوە بە ئاراستەی زیرەکترکردنی چالاکییەکانی مامۆستایان و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەری قوتابخانەکان داڕێژراوە. لەم پانێڵەدا دەتوانیت نمرەی مانگانە و ناوەڕاستی وەرز و کۆتاییی وەرزەکانی قوتابییان داخڵ بکەیت، هەروەها قوتابییان دەتوانن بە سەردانکردنی پانێڵەکەیان سەیری نمرەکانیان بکەن. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی سیستەمەکە بەتەواوی بێ بەرامبەر.بەردەستە بۆ بەکارهێنەرە هێژاکانمان.
لە درێژەدا لەگەڵ تایبەتمەندییە تایبەتەکانی پانێلی بەڕێوەبردنی قوتابخانەدا ئاشنا دەبن.
پانێلی بەڕێوەبردنی قوتابخانە بە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی تایبەتەوە بەبێ بەرامبەر لە سیستەمی ئۆنلاینی یارمەتیدەری تاقیکردنەوە خراوەتە بەردەستی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان، مامۆستایان و ڕاوێژکاران.
چوونەژوورەوە بۆناو هەژمارمامۆستا دەتوانێت لە هەر جەرەسێکا بۆ قوتابییەکەی ئامادەبوون، ئامادەنەبوون و درەنگهاتن تۆمار بکات
هەلی تۆمارکردنی نمرەی مانگانە، ناوساڵ و کۆتاییی ساڵ لە پانێلی بەڕێوەبردنی قوتابخانەی مامۆستا و قوتابخانە بەردەست کراوە
لە هەر جەرەسێکدا بۆ هەر قوتابییەک، مامۆستا دەتوانێ بابەتە تەمێکەر و خەڵاتکەرەکان دیاری بکات
ڕیپۆرتی ڕەوشی خویندکار بە شێوازی دایاگرام لە پانێلی مامۆستا و قوتابخانەکدا دەر دەکەوێت.
هەلی وەرگرتنی ئاوتپووت PDF لە بارودۆخی نمرەکانی هەموو پۆلێک هەیە
هەلی تۆماری ڕیپۆرت ڕۆژانە لە لایەن مامۆستاوە لە هەر جەرەسێکدا هەیە
بە بەکارهێنانی تایبەتمەندیی بەڕێوەبردنی قوتابخانەی سیستەمی ئۆنلاینی یارمەتیدەری تاقیکردنەوە دەتوانی بەرنامەی هەفتانە بۆ هەر پۆلێک دروست بکەیت و مامستایان لە هەموو جەرەسێک دەتوانن ئامادەبوون و ئامادەنەبوون، هەڵسەنگاندنی تاک و کۆ و بەکۆمەڵ و تۆمارکردنی بابەتە تەمێکەرەکان و خەڵاتکەرەکان و هتد بۆ هەموو قوتابییەک تۆمار بکەن.
ئەم هەلە بەتەواوی بێ بەرامبەرە خراوەتە بەردەستی ئێوەی بەڕێوەبەر، ڕاوێژکار و مامۆستایانی قوتابخانەکان و پێویست بە هیچ پارەدانێک نییە
هەلی چاپکردنی کارت لە پانێلی قوتابییەکان بۆ نمرە مانگانە و ناوساڵ و کۆتاییی ساڵەکان بەردەستە
بە بەکارهێنانی بەڕێوەبردنی قوتابخانەی ئۆنلاین دەتوانی بە تاک و کۆ، ئامادەبوون و ئامادەنەبوون و درەنگهاتن بۆ هەر قوتابییەک تۆمار بکەیت.
دەتوانی نمرەکانی تاقیکردنەوە چواربژاردەیی و نووسینەکییە بەڕێوەبراوەکان بگوازیتەوە بۆ بەڕێوەبردنی قوتابخانە.