مامۆستایان و ڕاوێژکاران و قوتابخانەکان و دامەزراوە پەروەردەییەکان هەمیشە بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەی هەڵبژاردنی و نووسینەکی یان نامیلکەکانیان بە لۆگۆ و ناوی خۆیان دابین بکەن، سیستەمی تاقیکردنەوەی ئۆنلاینی یارمەتیدەری تاقیکردنەوە وای کردووە سەرجەم مامۆستایان و ڕاوێژکاران و قوتابخانەکان و دامەزراوە پەروەردەییەکان بتوانن بە ئاسانی تاقیکردنەوە، نمونەی پرسیار و نامیلکەکانیان بە بەکارهێنانی بانکی پرسیارەکان بە ناو و لۆگۆی تایبەتی خۆتانەوە دروستی بکەن.
بە مەبەستی بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بۆ هەمووان، سیستەمی ئۆنلاینی یارمەتیدەری تاقیکردنەوە ئەم هەلەی ڕەخساندووە تاوەکوو تەنانەت بەبێ کڕینی بانکی پرسیار دەتوانی ئەم ئیمکانیەتە بەکار بێنی. بەم شێوازە کە لەناو پانێلەکەتی، پرسیارەکانت هەڵبژێرە پاشان زانیارییە پێویستەکان لە سەردێڕ و لۆگۆی تایبەتیی خۆتدا بنووسە و بەگوێرەی ژمارەی پرسیارە بەکارهێنراوەکان پارە بدە و پێویست بە کڕینی پاکێج ناکا.
هەروەها بۆ ئاشنابوونی زیاتر یەک هەفتە بەتەواوی بێ بەرامبەر دەتوانی ئەم خزمەتگوزارییانە بەکار بهێنی